نرخی وه‌زاره‌تێكی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی گه‌یشتوه‌ته 80 ملیۆن دۆلار
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگاداری عیراق ورده‌كاریی نوێی سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی تایبه‌ت به حكومه‌تی نوی به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ئاشكرا كرد.
كه‌ناڵی حوڕه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكرده‌وه كه هاوپه‌یمانیی بنیادنان به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری، ده‌ستیكردوه به فشار دروستكردن بۆ ئه‌وه‌ی چوار وه‌زاره‌تی له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاویدا به‌ر بكه‌وێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوتله‌كه‌ی عامری ده‌ستی به جموجوڵ كردوه، كه‌سێكه به‌ناوی شێخ قاسم هاشمی كه برای ئه‌بوجیهاد هاشمی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یە کە لەهەمان کاتیش‌دا کەسێکی نزیکە لە ئێران، دەشڵێت کە هەریەک لە محەمەد کەوسەرانی، سەرکردەی حزبوڵای لوبنان و حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشوی ئێران لە عیراق لەو جموجوڵانەدا بەشدارن.
ئاشكراشیكردوه كه هادی عامری ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌ڵاڵه‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و نه‌وت و ناوخۆ و گه‌یاندن بگرێته ده‌ست، به‌ڵام به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه، محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نه‌چوه‌ته ژێرباری ئه‌و داواكارییه‌وه و به هاوپه‌یمانیی بنیادنانی وتوه:"ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كه‌تان به‌ته‌واوی راده‌ست بكه‌م".
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌بوجیهاد هاشمی كه به‌شداره له گفتوگۆكان، به عه‌لاوی وتوه: "ئێمه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سازشمان كردوه، ئه‌گه‌ر له‌م وه‌زاره‌تانه‌ش سازش بكه‌ین، ئه‌وا نیشانه‌ی كۆتاییمانه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، مقۆمقۆی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به پۆسته وه‌زارییه‌كانه‌وه هێشتا به‌رده‌وامه و وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردوه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با نرخی 80 ملیۆن و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن نرخی 25 ملیۆن دۆلاریان له‌سه‌ر دانراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كه باسی له فشاره‌كانی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كردوه و ئاشكرایكردوه كه سه‌در له‌رێگه‌ی یاریده‌ده‌رێكی دیاری خۆیه‌وه په‌یامێكی بۆ عه‌لاوی ناردوه و پێی وتوه كه "حكومه‌تی نوێ تێناپه‌ڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌كانی سه‌دردا یه‌ك نه‌گرێته‌وه".
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌در به‌ڵێنی به عه‌لاوی داوه كه ئه‌گه‌ر خودی سه‌در له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی رازی بوو، به‌ڵام هێزه سیاسیه‌كان له په‌رله‌مان ده‌نگیان پێ نه‌دا، ئه‌وا سه‌در نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی خۆی ره‌وانه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌كات تا فشار بخه‌نه‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی بده‌ن.
PM:11:57:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت