قایمقامی سۆران رایگەیاند، سبەینێ شەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی سۆران پشووی فەرمییە و هاتوچۆی قەزاکەش شۆفێرانی لە شەختە و بەستنی شەقامەکان ئاگادار کردەوە
کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران رایگهیاند سەرەتا بڕیاربوو بەتەنها دەوامی بەیانیان بکرێتە پشوو، بەڵام بە راوێژ لەگەڵ مامۆستا و بەڕێوەبەری پەروەردە و بۆ رەچاوکردنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکان پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری شەپۆلی بەفربارین و سەرما لەسەر قەزاکە ماوە و بەهۆی دروستبوونی شەختەش ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
لهلایهكی دیكهوه بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی قهزای سۆران ئاگاداری شۆفێرانی كردوهتهوه كه زۆربەی شەقام و کۆڵانە لاوەکیەکانی سۆران و جوت سایدی سۆران نزیک نەخۆشخانەی ئاشتی بەتەواوی بەستویەتی و بوون بە شەختە، داواشی له شۆفێران كردوه كه ئاگاداری خۆتان بن تا سەلامەت بن و دوربن لە رووداوی نەخوازراو.
هاتوچۆی سۆران راشیگهیاندوه كه سبهینێ شهممه 15ی شوبات، رۆژێکی سەخت دەبێت بۆ هاتوچۆ بە تایبەتی لهكاتهكانی سهرلهبەیانی، بۆیه پێویستە تا رێگاکان و شەقامەکان ئاسایی دەبنەوە، شۆفێران هاتوچۆ نەکەن.
PM:11:11:14/02/2020
ئهم بابهته 3088
جار خوێنراوهتهوه