بۆ پشكنینی سوڕی مانگانه، كچه خوێندكارانی زانكۆیه‌ك رووتكرانه‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌یان كچه خوێندكاری زانكۆیه‌كی هندۆسی له هندستان ناچار كران جله‌كانی ژێره‌وه‌یان لابه‌رن تا پشكنینی سوڕی مانگانه‌یان بۆ بكرێت.
ماڵپه‌ڕی یۆرۆ نیوز بڵاویكرده‌وه، په‌یڕه‌وی ناوخۆی زانكۆ هندۆسییه‌كان كچه خوێندكاره‌كانیان ناچار ده‌كه‌ن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ده‌وام نه‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ش دڵنیا ببنه‌وه كه خوێندكاره‌كان پابه‌ندن به‌و رێسایه‌وه، له‌كاتی هاتنه ده‌وامیان، جله‌كانی ژێره‌وه‌یان لاده‌به‌ن تا دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی له سوڕی مانگانه‌دا نین.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه، بڕیاری پشكنینی كچه خوێندكاره‌كان دوای ئه‌وه دێت كه له شوێنێكی په‌یمانگه‌ی ساجانیند له شاری بوج-ی خۆرئاوای هندستان سانتییه‌كی تایبه‌ت به كاتی سوڕی مانگانه دۆزراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه پشكنین بۆ 68 كچه خوێندكار كراوه و جله‌كانی ژێره‌وه‌یان لابراوه تا بزانن له سوڕی مانگانه‌دان یان نا.
له په‌یڕه‌وی ئایینی هندۆسیدا كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌ی كچان و ژنان یه‌كێكه له‌و كاتانه‌ی كه زۆر بۆ خانمان قورسه و به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كه ده‌بێت كچان و ژنان له ماوه‌ی سوڕه‌كه‌یاندا به‌ته‌واوی له كۆمه‌ڵگه داببڕێن و تێكه‌ڵی كه‌س نه‌بن.
PM:10:15:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 14024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت