هه‌ولێر.. له روداوێكی ته‌قه‌كردندا كه‌سێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
لە روداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی کرێکارانی هەولێر کەسێک کوژرا و شایەتحاڵێکیش ئاشكرایكرد، كوژراوه‌كه دوکاندارە.
ئه‌مشه‌و له شاری هه‌ولێر روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا، شایەتحاڵانی روداوه‌كه‌ش ده‌ڵێن ئەو کەسە كوڕێكی گه‌نجه و پیشه‌ی دوكانداره و دوو گولـلەی بەرکەوتووە.
له دوای روداوه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس رایانگه‌یاندوه، زانیاری‌یان لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسە نییە، تەنها ئەوەنده نەبێت لەدایکبووی 1991ە.
پۆلیسی هه‌ولێر چونه‌ته شوێنی روداوەکەیە و لێکۆڵینەوەیان ده‌ستپێكردوه به‌ڵام تائێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمییان لەبارەی روداوەکە بڵاونەکردوەتەوە.
PM:09:30:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت