مه‌سرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌كه‌نه‌وه‌

‌مایک پۆمپیۆ و مەسرور بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی 56ه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مایك پۆمپیۆ، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەنەوە و دوایین پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بە تایبەتی لە بواری ئابوری و هەماهەنگی زیاتر بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا. 

مه‌سرور بارزانی و پۆمپیۆ جەختیان لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عیراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کردەوە .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستوریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.


PM:09:06:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو