بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا: كێشه‌ی سه‌ره محاویله‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی چاره‌سه‌ر كرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه كێشه‌ی سه‌ره محاویله‌یان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی چاره‌سه‌ر كردوه.
به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایكرد به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌خۆی سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی و سیانه‌كانی مامه‌یاره و سه‌یوان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی له هه‌ر دوو وێستگه‌ی باشور و قرگه كاری رێكخستنه‌وه‌ی فیده‌ره‌كانی كاره‌بای سنوره‌كه ئه‌نجامدا، تا كێشه‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌بایان نه‌ێیت و به‌رنامه‌ی موه‌لیده وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوباتی 2020، به‌رێوه‌به‌ری گشتی به ئاماده‌بوونی ستاف و به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی و سیانه‌ی مامه‌یاره، سه‌ردانی وێستگه‌ی قڕگه كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه و هه‌وڵدان بۆ نه‌هیشتنی كێشه‌ی وێستگه‌كه و له رۆژانی داهاتوشدا کاری زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
PM:08:58:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت