پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه شوێن كارمه‌ندێك بانك كه‌وتبوو
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، له دوو روداوی جیادا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان شوێن كارمه‌ندێكی بانك كه‌وتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی بانك ده‌كه‌وێت كه عه‌لاگه‌یه‌كی پێبووه‌و تۆمه‌تبار وایزانیوه پاره‌یه، پاش دابه‌زینی كارمه‌نده‌كه به‌كارێكی تایبه‌تی خۆی له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه به‌مه‌به‌ستی دزینی عه‌لاگه‌كه جامی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌شكێنێت، له‌و كاته‌دا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد كه تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی 1962و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند جارێك له‌سوپه‌رماركێتی چوێسه دزیكردووه، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمه‌تباره‌كه بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، ن، ج)و له‌دایكبوی 1980و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌به، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
PM:08:44:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت