روداوێکی هاتوچۆ حه‌وت برینداری لێکەوتەوە


وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی و نزیک گوندی لەواوان (پارێوڵەی بووک) ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد کە وداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لەجۆری نیسان سەنی کە بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشتووە و تویۆتا بیکاشۆ بەئاراستەی کەلار هاتوە رویداوە.

راشیگەیاندوە کە شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کە ژمارەیان 8 کەس بووە حەوتیان بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە و چارەسەری پێویستی یان بۆکراوە .

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت کە مەفرەزەکانی هاتوچۆ بەزوویی گەیشتنە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رودانی روداوەکە.


PM:07:38:14/02/2020












ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو