مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگریی عیراق كۆبونه‌وه‌

‌مەسرور بارزانی و نەجاح شمەری

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عیراق كۆبوه‌وه‌ و راگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكن بۆ عیراق كه‌ پابه‌ند بێت به‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی عیراقه‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن له‌گه‌ڵ نەجاح شمەری، وەزیری بەرگریی عیراق كۆبووه‌و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە كرد و جەختیان لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عیراق كرده‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش کرا. 


PM:07:32:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو