وهزیری وزهی ئهمریكا: موعجیزهیه ههرێمی كوردستان له لیبیا زیاتر نهوت بهرههم دههێنێت
وێستگه نیوزـ
وهزیری وزهی ئهمریكا رایگهیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاهەنگ بگێڕن بۆ ئەو "موعجیزەیەی" کە ئێستا لە سایەی سەرکردایەتیی کورد، هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە وڵاتی لیبیا زیاتر نەوت بەرهەمبهێنێت و بفرۆشێت.
دان برولیەت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بەر لە کۆبونەوەکەش به رۆژنامهنوسانی راگهیاند: هەرچەنده کوردستان چواردەوری وشکانییە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانی نەوتی زۆرە.
وتیشی: "باوەڕم وایە ئەمڕۆ ئاهەنگی موعجیزەیەک دەگێڕین، موعجیزەکەی ئێوە، بۆ ئەوانەشتان کە نازانن باسی کام موعجیزە دەکەم، وەکو ئێوە دەزانن کوردەکان چواردەوریان وشکانییە و لە چەقی ئەو ناوچەیەدایە، بەڵام ئەمڕۆ لە لیبیا زیاتر نەوت هەناردە دەکەن".
وەزیری وزەی ئەمریکا رووی لە مهسرور بارزانی كرد و رایگەیاند "ئەوەش بەهۆی ئێوەیە، بەهۆی کارەباشەکان و سەرکردایەتیکرنی ئێوەیە. ئەوە بەڕاستی موعجیزەیە.. دەمانەوێت هاوکاریتان بکەین بۆ زیاترکردنی ئەو بڕە".
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانیش وتی: "پێشتر پەیوەندی راستەوخۆم لەگەڵ وەزیردا هەبووە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەمان دەکەم، هیوادارم هاوئاهەنگییەکانمان لەبواری وزە لەگەڵ ئەمریکا زیاد بکەین".
بهپێی ئامارهكان، بەهۆی شەڕو ململانێکانی لیبیا و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە و بەندەرە نەوتییوکان لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە خەلیفە حەفتەر، لە 18ی کانونی دووەم بەردەوام رووی لە دابەزینە.
لە هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوت بۆ 1814 هەزار و 576 بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە، لەکاتێکدا پێشتر 1.2 ملیۆن بەرمیل بوو لە رۆژێکدا.
لهدوای كۆبونهوهكهش حکومەتی هەرێمی کوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
وەزیری وزەی ئەمریکا: هەرێمی کوردستان بەهۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی کاری موعجیزە ئاسایان کردووە
ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لە گەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەتایبەتی لە بواری وزەدا کرا. هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
وەزیری وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابووری هەرێمی کوردستاندا کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بە هۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی کاری موعجیزە ئاسایان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و گوتی هیوادارم هەماهەنگیمان زیاتر و بەردەوام بێت.
PM:06:21:14/02/2020
ئهم بابهته 7976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت