وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی به شه‌قامه‌كانی ئیتالیادا هه‌ڵواسرا
وێستگه نیوزـ
له‌یادی چله‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، وێنه‌كانی سوله‌یمانی به شه‌قامه‌كانی دوو گه‌وره شاری ئیتالیادا هه‌ڵواسران.
وێنه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئه‌وروپا-ئیتالیا بۆ پشتیوانیكردنی سوریا له شه‌قامی شاره‌كانی رۆما و میلانۆ هه‌ڵواسران به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌وانی بۆ هه‌ڵواسینی وێنه‌كان دیاریی كردبوون.
رۆژنامه‌ی لا ریپابلیكای ئیتالیا بڵاویكرده‌وه كه ماوه‌ی هه‌ڵواسینی وێنه‌كان 15 رۆژه و له‌وماوه‌یه‌دا كه‌س بۆی نییه ده‌ست بۆ وێنه‌كان به‌رێت.
فرانشیسكۆ سمبرینی، گه‌وره رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی لا ستامپا، نوسیویه‌تی كه سوله‌یمانی دژی ئه‌وانه جه‌نگاوه كه ویستویانه "مرۆڤایه‌تی له‌ناو ببه‌ن"، بۆیه پێویسته رێزیان بگیرێت.
له 3ی كانونی دووه‌می 2020، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق له گورزێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
PM:06:00:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت