بهفربارین رێگهی 158 گوندی له سیدهكان و سۆران گرتوه
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدهكان ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دوو ڕۆژی ڕابروو، ڕێگای سەرەکی سیدەکان ـ سۆران و 158 گوندی دەڤەری سیدەکان داخراوە و بەگشتی لەو دەڤەرە هاتوچۆ وەستاوە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدهكان رایگهیاند: له سهرلهبهیانیی ئهمڕۆوه تیمەکانی ڕێگاوبانی سەربە کەرتی چواری سۆران، سەرقاڵی پاککردنەوەیی ڕێگای سۆران سیدەکانن، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارین نەتوانراوە ڕێگاکە بەتەواوی بکەنەوە و تیمەکان لە ڕامالینی بەفر بەردەوامن.
وتیشی: لە هەوڵی ئەوەداین لە ڕێگای تیمەکانی ڕێگاوبان و گرتنی شۆفەڵ، ڕێگای سەرەکی دەشتی هێرت ، سیدەکان و گوندەکانی دیکەی ئەو دەڤەرە بکەینهوه.
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە نێو سەنتەری شارۆچکەی سیدەکان 47 سانتیمهتر بەفرباریوە و لە گوند و ئاوایبەکانی دەوروبەریشی بهفر گهیشتوهته زیاترله نیو مهتر.
PM:05:34:14/02/2020
ئهم بابهته 1868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت