ئه‌یاد عه‌لاوی: له سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تیشدا به‌مجۆره‌ی ئێستا ده‌ستدرێژی نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه به‌ڵێنی دا ئه‌وانه به سزا بگه‌یه‌نێت كه ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته‌سه‌ر خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نیه رایگه‌یاند: له مێژووی عیراقدا به‌مجۆره‌ی ئێستا ده‌ستدرێژی نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز.
وتیشی: ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تیشدا قه‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه به‌مجۆره نه‌بوون كه ئێستا هه‌ن.
عه‌لاوی نوسیویه‌تی: "دڵنیا بن سزای ده‌ستدرێژیكاران و ئه‌وانه‌ش ده‌ده‌ین كه ده‌یانپارێزن و له‌و ده‌ستدرێژییانه بێده‌نگن".
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 500 كه‌س كوژراون و زیاترله 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و حكومه‌تیش ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راسپێردراوه.
PM:05:19:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت