به‌هۆی كۆرۆنا ته‌وقه‌كردن له مزگه‌وته‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری كاروباری ئایینیی سه‌نگاپور، ئامۆژگاریی موسڵمانانی كرد له‌كاتی نوێژی هه‌ینی، به‌رماڵی خۆیان بهێنن و خۆشیان له ته‌وقه‌كردن به‌دوور بگرن، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێگایه‌كی خۆپارێزی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ماسكۆس زولكفل، وه‌زیری كاروباریی ئایینی سه‌نگاپور له مزگه‌وتی ئهنگۆلیای وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی نوێژی هه‌ینیی كرد و دواتریش به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند كه پێویسته موسڵمانان خۆیان له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
وه‌زیری ناوبراو ئامۆژگاریی موسڵمانانی كرد كه بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه، به‌رماڵی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ نوێژكردن بهێنن و خۆشیان له ته‌وقه‌كردن به‌دوور بگرن.
بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان به‌هۆی كۆرۆناوه گەیشتوه‌تە 1380 كەس، كە 121 كەسیان دوێنێ تۆماركراون، هەروەها تا ئێستا 63851 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 5090 كەسیان لە 24 كاتژمێری رابردوو تووشبوون، هاوكات 6723 كەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەكەدا زاڵ ببن و چاك ببنەوە.
PM:04:48:14/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت