گومان لەسەر پێكهێنانی حكومەتەكەی عەلاوی دروستبووە
وێستگە نیوز-
محەمەد عەلاوی بەردەوامە لە هەوڵی دروستكردنی حكومەتەكەی، بەڵام هەندێك كوتلەی پەرلەمانی گومانیان وایە كە ناوبراو سەركەوتوو نابێت لەو كارەدا .
سۆمەریە نیوز لەسەر زاری محەمەد كەریم پەرلەمانتاری فەتح كە لێدوانێكی رۆژنامەوانیداوە، بڵاوی كردەوە "قەسەى زۆر و مشتومڕ هەیە لەسەر حكومەتەكەی عەلاوی، لەلایەن لایەنە سیاییەكانەوە".
ناوبراو ئاشكرایكردووە كە تا ئێستا عەلاوی نەیتوانیوە یەك وەزیریش یەكلایی بكاتەوە بۆ كابینەكەی.
ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە محەمەد تۆفیق عەلاوی دەیەوێت حكومەتێكی تەكنۆكرات پێكبهێنێت، 14 رۆژيش بەسەر راسپاردنیدا تێپەڕیوە و تەنها 15 رۆژ ماوە بۆ ئەوە كابینەكەی رابگەیەنێتبەرلەوەىی ماوەی دەستوورییەكەی كۆتایی پێبێت.
پێشتر سەرچاوەیەكی هەواڵ ئاشكرایكردبوو هەرچەندە عەلاوی راسپێدراوە بۆ دروستكردنی حكومەت بەڵام ئەوان پشتیوانی ناكەن لە دروستكردنی حكومەتی بێلایەن هەروەك بەرنامەی بۆ داناوە ، زۆرینەی كوتلەكانيش پشكی خۆیان داواكردووە بەرامبەر ئەوەی دەنگی پێ بدەن.
د.ح
PM:01:34:14/02/2020
ئهم بابهته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت