سیستانی: هەندێك كەس بەرژەوەندی خۆیان پێش بەرژەوەندی عیراق خستووە


وێستگە نیوز-
نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری هەینی ئەمڕۆی شاری نەجەف باسی دۆخی عیراقی كرد و رەخنە لە هەندێك بەرپرس و لایەنگرت بەوەی كە بەرژەوەندی خۆیان پێش بەرژەوەندی عیراق خستووە.


مەهدی كەربەلائی نوێنەری سیستانی لە وتاری هەینیدا بە پێویستی زانی كە كێشەكان بە توندوتیژی یەكلا نەكرێتەوە، داواشیكرد كە دامەزراوە حكومییەكان نەكرێنە ئامانج و هێرش نەكرێتە سەر مامۆستایان زانكۆ، ئەوانەشی بەو كارە هەڵدەستن بە ئاژاوەگێڕ ناوی بردن.



د.ح
 


PM:01:10:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت