قایمقامیهتی ههولێر لهسهر بڵاوبوونهوهی وێنەیەك روونكردنهوه دهدات
وێستگە نیوز-
لە روونكردنەوەیەكدا قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاندووە "بهپێویستمان زانی سهبارهت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگاداریەی کە لە چەند پەیج وئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوولەی خۆراک دەبێت!!"
قایمقامیەت دەڵێت "ئێمە وەک قایمقامیه تى قەزای ناوەندیى هەولێر بە پێویستمان زانی ئهم ڕوونكردنهوهیه بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان بخهینه ڕوو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو دوورە لەڕاستی وە ھەر بڕیارو ڕێنماییەک دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە".
دەشڵێت: بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیان دابەش دەکرێت.
د.ح
AM:11:42:14/02/2020
ئهم بابهته 2504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت