سەردار پاکپوور: ڕێگای حاجى قاسم تا دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە درێژەی دەبێت


وێستگە نیوز-
سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە پەراوێزی رێوڕەسمی چلەی قاسم سولەیمانی کە لە گۆڕستانی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو، هەڕەشەی لە ئەمریكییەكان كرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


پاکپوور لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "خودی ئەمریکییەکان تیرۆریستن و ئێمە ئەبێ بزانێین کە حاجی قاسم سولەیمانی لە بەرانبەر ئەوان وەستان و ئەو بوو کە شەڕ دژی تیرۆریستەکانی دەست پێکرد .

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران رایگەیاند "رێگای حاجى قاسم سولەیمانی تا لە ناوچووینی تەواوی تیرۆریستان و دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە درێژەی دەبێت".

دوێنێ ئێران چلەی ماتەمینی بۆ قاسم سلێمانی گێڕا كە بەر لە بەغدا لەلایەن دەسەڵاتی ئەمریكاوە لە بۆردومانكێكدا كوژرا.

د.ح
 


AM:09:16:14/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت