ڕوانگەی سوری: هەسەدە شەوی ڕابردوو نزیکەی ٢٠ چەکداری نزیک لە تورکیای کوشت



وێستگە نیوز- 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە لە چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لە رۆژئاوای کوردستان نزیکەی ٢٠ چەکداری نزیک لە تورکیا بکوژن. 

بەپێی بەیاننامەیەکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە ڕەقە و دەوروبەری حەوت چەکداری نزیک لە تورکیایان کوشتووە. 

هاوکات هەر شەوی ڕابردوو لە تەلتەمر و دەوروبەری هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە تورکیا ڕووبەڕووبوونەتەوەو لە ئەنجامدا نۆ چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون. 


ش . ر 



PM:11:45:13/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو