شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی: هێرشەکەی سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک بێ زیان بووە
وێستگە نیوز-
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی ئەمشەوی سەر سەربازگەی کەی وەن بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، هێرشەکە بێ زیان بووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستپێكردوه كه موشه‌كه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" كردوه.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی دەشڵێت، " ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر سەکۆیەکی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كدا كه 11 موشه‌كی له‌سه‌ر بوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
لە مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ ئەوە دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر سەربازگەی کەی وەن، لە هێرشە موشەکیەکەی ٢٧ ی ١٢ دا هاوڵاتیەکی ئەمریکی کوژراو چەند سەربازێکیش بریندار بوون.
سەربازگەی کەی-وەن دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری کەرکوك و نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لەشارەکەوە دوورە، لە ئێستادا هێزەهاوبەشەکانی عێراق و هەێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.
PM:11:03:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت