پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڵیانكوتابووە سەر یانەیەكی شەوانە
وێستگە نیوز-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر یانەیەكی شەوانەو دەستدرێژییان كردبووە سەر چەند كەسێك.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە كرا كە چوار تۆمەتبار هەڵیانكوتاوەتە سەر یانەیەكی شەوانەو دەستدرێژییان كردۆتە سەر چەند كەسێكو تەقەشیان كردووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە".
پۆلیس دەڵێت، " بە هەماهەنگی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن كە ئۆتۆمبێلێكی جام ڕەشیان پێبووە و چەند قەوانێكیش لەشوێنی ڕوداوەكە كۆكراوەتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، " لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران: (ع ، ج ، لەدایكبوی 1998)، (ه ، أ لەدایكبوی 1979)، (ش ، أ لەدایكبوی 1993، (م ، ب لەدایكبوی 1992) كە پیشەیان پێشمەرگەیە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون".
ش . ر
PM:10:12:13/02/2020
ئهم بابهته 3228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت