پێشبینی کەشناسی بۆ بەفر و بارانی ئەمشەو
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ بەفر و بارانبارینی ئەمشەو بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەتا دوای نیوە شەو ئەگەرى نمە باران و بەفر بارین هەیە لە زۆربەى ناوچەکان پاشان کاریگەریەکەى لاواز دەبێت تا بەیانى لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنیتەوە و سبەى بەیانى پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، "لە هەندێ ناوچەى دیکەش باران بارین هەبووە، لە هەندێک لە ناوچەکانى دیکە تەنها بەفر بارین هەبووە.
هاوکات کەشناسی رێژەی بەفر و بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردووەتەوە.
ش . ر
PM:10:03:13/02/2020
ئهم بابهته 8784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت