هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک
وێستگە نیوز-
بەپێی هەواڵی میدیاکان کەمێک پێش ئێستا بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی کەی وەن لە کەرکوک کە سەربازی ئەمریکی تێدایە.
لای خۆیەوە پۆلیسی کەرکوک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند، موشەکێک ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کراوەو زیانی گیانی نەبووە.
پۆلیسی شارەکە ڕاشیگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا ڕێگریان لێ دەکەن بۆ لێکۆڵینەوەی زیات بچنە ناو بنکەکەوە.
سەربازگەی کەی-وەن دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری کەرکوك و نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لەشارەکەوە دوورە، لە ئێستادا هێزەهاوبەشەکانی عێراق و هەێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێیدایە.
ش . ر
PM:09:41:13/02/2020
ئهم بابهته 3496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت