ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک چەک بە ڕووی ئەفسەرێکدا بەرز دەکاتەوە
وێستگە نیوز-
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت پەرلەمانتارێکی عیراق چەکەکەی دەستی بە ڕووی ئەفسەرێک بەرز دەکاتەوە .
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا پەرلەمانتار عەلا سوکەر سەرحان دلفی کە لە سەر لیستی " العراق یتقدم" دەردەکەوێت دوای ئەوەی ئەفسەری مەفرەزەیەک رێگری تێپەڕینی بارهەڵگرێکی گەنم دەکات چەکەکەی بە ڕووی ئەو ئەفسەرەدا بەرز دەکاتەوە.
رووداوەکەش لەناو ئامادەبووان و ئەفسەرانی دیکەی شوێنەکەوە کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوەو ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگرن کە پەرلەمانتارێک تەقە دەکات.
ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بە زوویی بڵاوکرایەوە و بووە مایەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
ش . ر
PM:08:42:13/02/2020
ئهم بابهته 6492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت