قایماقامیەتی دوکان بۆ شۆفێران: لەکاتی پێویستدا نەبێت رێگا شاخاوییەکان بەکارمەهێنن
وێستگە نیوز-
قائمقامی قه‌زای دوكـــان ڕایگەیاند، ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی سنووره‌كه كراوه‌ن و داواشی کرد شۆفێران له‌كاتی پێویستدا نه‌بێت ڕێگای ناوچه‌شاخاویه‌كان به‌كار نه‌هێنن.
سیروان سه‌رحه‌د قائيمقامی قه‌زای دوكـان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ ی ٢ ی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند، له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی سنووری ئیدارەکەیان و كۆمپانیای شكار و پۆلیس و كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌رده‌وامن له پاك كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێگاكان، جگه له ڕێگاكانی شاخی قه‌ره‌سرد و شاخی فریادی دۆڵی جافایه‌تی.
وتیشی، "بڕێكی زۆر خوێ به‌كار هێنراوه بۆ ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان و هاتوچۆ كردن له ڕێگای سلێمانی دوكــان ڕانیه و دوكان كه‌ڵكه‌سماق كۆیه ئاساییه".
داواش له‌هاوڵاتیان شۆفێران ده‌كات، ڕێگای ناوچه شاخاویه‌كان به‌كار نه‌هێن، چونكه به‌هۆی زۆری بارینی به‌فر و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه سه‌ره‌ڕای پاكردنه‌وه و به‌كارهێنای خوێ حاڵه‌تی به‌ستن ڕویداوه.
قائمقامی دوكان ئاماژەی بەوەش کرد، "به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی چاودێری ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ر شۆفێریك یا هاووڵاتیه‌ك گرفتی هه‌بوو ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هێڵی گه‌رمی ١٠٤ په‌یوه‌ندی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانمان و به هانایه‌وه بچن".
ش . ر
PM:08:18:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت