بەوێنە.. سەرەڕای خۆپیشاندان و توندوتیژییەکان بەغدادییەکان ڤالانتاین-یان لەبیرنەکردووە



وێستگە نیوز- 
رۆژی ١٤ ی ٢ ی هەموو ساڵێک بە رۆژی خۆشەویستی یان جەژنی خۆشەویستی لە جیهاندا ناسراوە و ئەوانەی لە پەیوندیدان لەگەڵ یەکتر لەم رۆژەدا گوڵ و دیاری پێشکەش بە یەک دەکەن. 

خەڵکی شاری بەغدای پایتەختی عیراقیش سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندان و توندوتیژی لە شارەکەیان بەردەوامە ئەم رۆژەیان لەبیر نەکردووەو ئامادەکاری بۆ ڤالانتاینی ئەمساڵ دەکەن. 

کامێرای کەناڵی سۆمەریەی عیراقی لەناو بازاڕەکانی شاری بەغدا ئامادەکاری بەشێک لە خەڵکی ئەو شارەی بۆ رۆژی خۆشەویستی ئەمساڵ کە دەکەوێتە سبەینێ هەینیەوە وێنە گرتووە. 


ش . ر 



PM:08:04:13/02/2020




















ئه‌م بابه‌ته 4388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت