لە رووداوە هاتوچۆکەی گەرمیاندا 14 بریندار هەیە و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە له سەر رێگای کەلار_ سلێمانی و ناحیهی باوهنوری سهر به ئیدارهی گهرمیان چهند ئۆتۆمبێلێك پێكیاندا و لهئهنجامدا ژمارهیهك قوربانی لێ كهوتهوه.
سەرچاوەیەک لە بهرێوبهرایهتی هاتوچۆی گهرمیان به وێستگه نیوزی راگهیاند: رووداوهكه لەنێوان چوار ئۆتۆمێلدا کە دوو ئاڵتیماو تەنکەرێکی سوتەمەنی و پاسێکە لەناحیەی باوەنوور لەسەر رێگای گشتی کەلار_ سلێمانی روویداوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا لە رووداوە هاتوچۆکەی سەر رێگای کەلار_ سلێمانی لەناحیەی باوەنور 14 کەس بریندارە و یەک کەس گیانی لەدەست داوە.
هاوکات پۆلیسی گەرمیان لە بارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە: لە رووداوەکەدا خوێندکارێک کەسەرنشینی پاسەکەبوو بەناوی (محەمەد جەبار عەبدولقادر) لەدایکبووی 2003 دانیشتووی گوندی زەماوەنگە گیانی لەدەستداو چواردە کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی راگەیاندووە: لەئێستادا چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی ناحییەی باوەنوور بۆبریندارەکان کراوەو پێنج لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
PM:12:41:13/02/2020
ئهم بابهته 22016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت