باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
بەفربارین تا ئێوارە بەردەوام دەبێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 14ی شوباتی 2020 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، هه‌ندێ جار به تێكه‌ڵی به‌فرو باران ده‌بارێت، ئێواره‌كه‌ی كاریگه‌ری به‌فره‌كه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 4 پله ده‌بێت، له سلێمانی 2 پله، دهۆك به‌رزترین پله یه‌ك و نزمترین سێ پله ژێر سفر ده‌بێت، كه‌ركوك به‌رزترین 6 پله ده‌بێت.
له باره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینی، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌خته له به‌یانیدا.
هــ. ر
AM:10:55:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 8072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت