رێگه‌ی نێوان هه‌ولێرـ سۆران داخرا

‌دیمەنی بەفربارین لە سۆران

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆره‌وه‌، رێگەی نێوان هەولێر - سۆران تا دەگاتە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران داخراوە.


کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: رێگەکانی نێوان (هەولێر - سۆران)، (سۆران بۆ حاجی ئۆمەران و سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان و رانیە) بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیراوه‌.

هاوکات داوای لە هاوڵاتیان کرد، هاتوچۆکردن بە تەواوەتی لەم رێگایانە رابگرن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان سەرجەم رێگەکان پاک دەکەنەوە.

داواشی لە بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد، هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە بکەن و بە شۆفەڵ و کرێدەرەکانیان هاوکار بن، تا بتوانن بەسەر ئەو تەوژمە بەردەوامەی بەفردا زاڵ بن.

هــ. ر


AM:09:14:13/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 6164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو