هونهرمهندێكی کورد كۆچی دوایی كرد
لوقمان رەحمان
وێستگه نیوز ـ
لە رووداوێكی هاتوچۆدا هونەرمەند لوقمان رەحمان، ناسراو بە لوقمان چەمچەماڵی گیانی لە دەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ رایگەیاند: هونەرمەند لوقمان رەحمان، ناسراو بە لوقمان چەمچەماڵی ئێوارەی دوێنێ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستداوه و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندەكە كرد.
بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە لەسەر رێگەی پشتێنەیی كەركوك لە نزیک ناوچەی پیشەسازی نوێ روویداوە و تیایدا ئۆتۆمبێلەكەی لوقمان رەحمان و بارهەڵگرێك بەیەكیاندا داوە و بە هۆیەوە هونەرمەندەكە گیانی لە دەست داوە.
هــ. ر
AM:08:30:13/02/2020
ئهم بابهته 30024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت