له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق پشوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوزـ

هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگای بابل و میسان و نه‌جه‌ف، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمان و سه‌رماوسۆڵه‌وه‌، ده‌وامی سبه‌ینێی خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان كرده‌ پشوی فه‌رمی.

به‌رپرسانی پارێزگاكانی بابل و میسان و نه‌جه‌ف رایانگەیاند بە هۆی دابەزینی پلەی گەرماوە سبەینێ دەوامی خوێندنگە سەرەتاییەكانی كراوەتە پشوو، بەڵام لە فەرمانگە حكومییەكاندا دەوام ئاساییە.

هاوكات له‌ پارێزگای موسه‌نا بڕیاریدا گۆڕانكاری لە كاتی دەوامدا بكرێت و بڕیاردرا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەوام لە كاتژمێر 9 دەستپێدەكات.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق كردوه‌ و به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرایه‌ پشووی فه‌رمی و سبه‌ینێ ده‌وامی ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


PM:10:35:11/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 9392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت