سبه‌ینێ مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەگەر چی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی راگرتنی دەوامەوە سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی داراییدا مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کەش و هەوا و دابەزینی پلەکانی گەرماوە هەریەک لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین، شەقڵاوە، کۆیە، پێنجوێن، کەلار، چۆمان و چەمچەماڵ دەوامی ئەمڕۆیان لە سەرجەم قوتابخانەکاندا راگرت و بەوهۆیەشەوە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشنەکرا.
هــ. ر
PM:01:59:11/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت