له دوو زانكۆی پارێزگای سلێمانی پشوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوزـ
زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریاندا به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما، ده‌وامی سبه‌ینێ سێشه‌ممه بكه‌نه پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بەهۆی خراپی دۆخی کە شوهەواو دابەزینی پلەکانی گەرما ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بەڕاوێژ ڕیاریاندا سبەی 11ی شوبات لەسەرجەم کۆلێج وبەشەکانی زانکۆی سلێمانی پشووی فەرمی بێت.
هاوكات زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاری له‌سه‌ر پشووی سبه‌ینێ سێشه‌ممه دا به‌ڵام پشوه‌كه په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌لار ناگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پاڵپشت بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی كە دەسەڵاتی داوە بە زانكۆكان تایبەت بە پشوی سبەی سێشەممە و لەپاش ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا که سبه‌ینێ رۆژی سێ شه‌ممه 11ی شوباتی 2020 بکرێتە پشوو له سەرۆكایەتی زانكۆ‌و سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی جگه له په‌یمانگای تەکنیکی که‌لار."
PM:09:46:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت