نه‌یانهێشت خۆی رووت بكاته‌وه
وێستگه نیوزـ
گه‌شتیارێكی به‌ریتانی له دوورگه‌كانی ماڵدیف به بیكینییه‌وه ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیریان كرد و نه‌یانهێشت گه‌ڕان و سوڕانه‌وه‌كه‌ی به دوورگه‌كه‌دا ته‌واو بكات.
سیسلیا جاسته‌ر زیمبسكا، ته‌مه‌نی 26 ساڵه و راوێژكارێكی په‌رله‌مانییه و له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشدا ده‌ركه‌وتووه.
له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ دوورگه‌ی مافۆشی له دوورگه‌كانی ماڵدیف، به جلی نیمچه‌ڕووته‌وه گه‌ڕاوه، به‌ڵام به‌هۆی یاسا تونده‌كانی تایبه‌ت به شه‌ریعه‌ت له‌و دوورگه، پۆلیس به‌زۆر ده‌ستگیری كردوه و كه‌له‌بچه‌ی كردوه.
دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش فه‌رمانده‌ی پۆلیس داوای لێبوردنی كرد و وتی شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی كارمه‌ندانی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌و راوێژكاره په‌رله‌مانییه‌دا شیاو نه‌بووه.
PM:09:13:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 12532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت