په‌روه‌رده‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه پشوویان راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
له‌دوای پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، پشوی فه‌رمییان راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بڕیاریدا و رایگه‌یاند:"سبەی پشووی فەرمییە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن".
هاوكات هه‌ریه‌ك لە پارێزگاری دھۆک و هەڵەبجە پشووی فەرمییان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری پارێزگاکانیان راگەیاند.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی رایگه‌یاند:"دوای راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی، لێپرسراوی ئیداره‌ی راپه‌رین، ژماره‌یه‌ك له قایمقامه‌كان و گشت به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی قوتابییان و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بڕیارماندا له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو ده‌بێت له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان".
PM:08:19:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت