ئاسایش: ئەو کەسەی تەقەی لەفەرماندە خانەنشینەکەی پارتی کرد خۆی ڕادەستی دادگا کرد
وێستگە نیوز-
ئەو کەسەی کە تەقەی لەفەرماندە خانەنشینەکەی پارتی کرد لەژێر فشاری هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی دادگا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا هاتووە، " پاش ئەوەی کەشەوی۷/٦شوباطی۲۰۲۰ لەقەزای چەمچەماڵ کاتژمێر ۳:۱٥خولەکی شەو دەست ڕێژی گولە لەئۆتۆمبێلێکی فەرماندەیەکی پاتی کرا دەست بەجێ هەوڵەکانمان خستەگەر بۆ دۆینەوەی تەقەکەرەکانی ڕوداوەکە".
ئاماژە بەوەش کراوە، " سەرئەنجام ئەوکەسە دۆزرایەوە و لەئێستادا لەژێر فشاری هێزە ئەمنیەکاندا خۆی ڕادەستی دادگا کردوە".
ئەوەش هاتووە، " بە وتەی تۆمەتباری ڕوداوەکە هۆکاری تەقەکردنەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ کێشەیەکی بچووکی کۆنی کۆمەڵایەتی".
ش . ر
PM:07:28:10/02/2020
ئهم بابهته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت