پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی كرده پشوو
وێستگه نیوز
لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە سبەینێ پشووی فه‌رمی دەبێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
دیوانی پارێزگای هــەڵەبجە رایگەیاند: لەبەر سەلامەتی گیانی قــوتابیان و خوێـندكاران و بــەهۆی ئەو شەپۆل و زووقــمەی رووی لەناوچــەكەیان كردووە، سبـــەینێ دوو شەممــە 10ی شوباتی 2020 پشــوی فه‌رمی دەبێت لەســەرجەم ناوەنــدەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
ئه‌وه‌شی وتووه: بەڵام تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی 12ی دەرەكی بەردەوام دەبێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرو نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما سبەینێ پشووی فه‌رمییه لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتییان.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای چۆمانیش به‌هۆی سه‌رماوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ی كرده پشووی فه‌رمی.
PM:08:30:09/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 21220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت