گوێدرێژیک و خاوەنەکەی لە شەمەندەفەر دەستبەسەر کران
وێستگە نیوز-
سەرنشینانی قیتارێک لە میسڕ تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بینیان پیاوێک گوێدرێژەکەی لەگەڵ خۆی هێناوەتە ناو شەمەندەفەرێکەوەو دەیەوێت بە درێژایی ڕێگەکە لەگەڵ خۆیدا بیهێڵێتەوە.
گەشتەکە لە ناوەندی " نجح حەمادی" بەرەو پارێزگای ئەقسەڕ بەڕێکەوت، کاتێک سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە گوێدرێژەکەیان بینی داوای لە خاوەنەکەی کردووە بیباتە دەرەوە بەڵام خاوەنەکەی ڕەتیکردەوە ئەو کارە بکات.
پۆلیسێکی ناوخۆیی شارەکە بە میدیایەکی میسڕی وتووە، " کاتێک چووینە شوێنەکە خاوەنی گوێدرێژەکە وتی ئەگەر گوێدرێژەکەم لاببەن خۆم لە شەمەندەفەرەکەوە فڕێدەدەمە خوارەوە".
کاتێکیش شەمەندەفەرەکە گەیشتە وێستگەی مەبەست گوێدرێژەکە و خاوەنەکەی دەستبەسەر کران و غەرامە کران، بەجۆرێک سزای سەرخستنی گوێدرێژەکە ٤٠٠ جونەیهی میسڕی بوو، خاوەنەکەشی لە پای نواندنی ئەو ڕەفتارەدا ١٠٠ جونەیهی میسڕی غەرامە کرا.
ش . ر
PM:05:23:09/02/2020
ئهم بابهته 5876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت