وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه
مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی راگه‌یاند، ئاشكراشیكرد كه مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا هاتووه: رۆژی سێشه‌ممه 11ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك هاتووه: رۆژی چوار شه‌ممه 12ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی شوباتی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی شوبات، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌شكراو بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 10ی شوبات، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت.
هــ. ر
PM:03:39:09/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت