پارێزگاری بەغدا گەڕێنرایەوە سەر کارەکەی
فەلاح ئەلجەزائیری، پارێزگاری بەغدا
وێستگە نیوز-
بەپێی بڕیارێکی دادگای کاروباری کارگێڕی عیراق، پارێزگاری بەغدا گەڕێنرایەوە سەر کارەکەی.
بەپێی بڕیارێکی دادگاکە فەلاح ئەلجەزائیری، پارێزگاری بەغدا دەگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی و وەک پارێزگاری بەغدا دەست بە کارکردن دەکاتەوە.
لە بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی عیراقدا هاتووە، " دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری شارەکە نایاساییە".
رۆژی ٦ ی تشرینی یەکەم-مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا دەنگیدا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح جەزائیری وەک پارێزگاری بەغدا.
دواتر جەزائیری لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنوسانی وت، " من نامەی دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەش نەکردووە تا ئەنجوومەن دەنگی لەسەر بدات".
ش . ر
PM:01:18:09/02/2020
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت