گورچیله‌ی لێ سه‌ند و ناپاكیشی لێ‌كرد
ماڤیش ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوزـ
ژنێكی توركی گورچیله‌یه‌كی خۆی دا به مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بینی ناپاكیی لێده‌كات، ئێستا ژنه‌كه داوای گورچیله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
ژنه‌كه ناوی "ماڤیش ئه‌ردۆغان" له ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ "ئه‌حمه‌د ئه‌ردۆغان" هاوسه‌رگیریی كردوه و له ساڵی 2009 ئه‌حمه‌دی مێردی نه‌خۆش كه‌وت و پێویستی به گورچیله بوو، ژنه‌كه‌شی بێ دوودڵی گورچیله‌یه‌كی خۆی پێ به‌خشی.
رۆژنامه‌ی سۆزگۆ-ی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ژنه‌كه هه‌ستی به‌وه كردووه كه ناپاكیی لێكردووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مانگی نیسانی 2019، ئه‌حمه‌دی مێردی له‌گه‌ڵ ژنێكی دیكه پێكه‌وه هه‌ڵاتوون و ماڤیش و كوڕه 11 ساڵه‌كه‌ی به‌ته‌نها به‌جێهێشتووه.
ماڤیش له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی توركیادا ده‌ركه‌وت و دوای گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی، داوای گورچیله‌كه‌ی خۆی كردوه‌ته‌وه، ژنه‌كه وتویه‌تی: "گورچیله‌ی خۆمم پێ به‌خشی چوون ژیانمان پێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد، ته‌نانه‌ت باوكم و كه‌سوكارم قایل نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌م، به‌ڵام من له‌به‌ر پێكه‌وه ژیان پێم به‌خشی".
به‌پێی یاسای توركیا، هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامێكی له‌شی به كه‌سێكی دیكه ببه‌خشێت، هیچ مافێكی به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌شییه‌وه نامێنێ و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌ن كه بۆیان نییه داوای بكه‌نه‌وه.
PM:07:00:08/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت