هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش لە ناوچەکانی کەرکوک، حەمرین، موسڵ مەترسی بۆ خەڵک دروستدەکەن

‌مایڵز کاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش


وێستگە نیوز- 
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، داعش لە چەند ناوچەیەکی عیراق چالاکە و لە ناوچەکانی کەرکوک، حەمرین، موسڵ مەترسی بۆ خەڵک دروستدەکەن. 

مایڵز کاگینز، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ هەینی ٧ ی ٢ ی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند، داعش لە چەند ناوچەیەکی عیراق چالاکە و لە ناوچەکانی کەرکوک، حەمرین، موسڵ مەترسی بۆ خەلک دروستدەکەن. 

وتیشی، "داعش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک هێرشی ئەنجامداون". 

ئاماژەی بەوەش کرد، سەنتەرەکانی ئۆپراسیۆنی هاوپەیامان بەردەوامن لە پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی داعش. 

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵتی دژی داعش هەروەها ئەوەشی وت، " هاوکاری هێزە عیراقیەکانم لە ذجەند ناوچەیەک کردووە، لە هەندێ ناوچەش ئەو هێزانە داوای هیچ هاوکارییەکیان نەکردووە". 


ش . ر 


PM:12:34:07/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت