مەزڵوم کۆبانێ: دەروازەمان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب کراوەیە

‌مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات

وێستگە نیوز- 
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، دەرگایان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب کراوەیە.

مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند،  تا ئێستا هەزاران پەنابەری ئیدلب بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە گواستراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت کە پەنابەرانێکی زیاتر بەرەو ئەم ناوچەیە بێن. 

وتیشی، "ئێمە بەردەوام دەبین لە کراوەبوونی دەرگاکانمان بەڕووی پەنابەرانی ئیدلب".

کۆبانی جەختی لەوەش کردەوە، "ئێمە وەک گەلی سووریا هەموو بەشێکین لەم وڵاتە هیچ‌کەس نابێ خۆی بە منەتباری کەسێکی دیکە بزانێت. لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە نە دیوارێکی بەرز هەیە و نە زەوینی مین چێندراو و نە سنوورێک کە دەسترێژی بکاتە سەر خەڵکی سڤیل".

ماوەی نزیکەی دوو مانگە دۆخی ئیدلیب لە سوریا ئاڵۆزی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی دوا ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە مانگی ١٢ ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ٣٧٣ مەدەنی لە ئاڵۆزی و شەڕوپێکدادانەکان کوژراون و بە هەزاران کەسیش ئاوارەبووون. 


ش . ر 


AM:10:11:07/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت