نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌گه‌رچی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی شوباتی 2020، ئه‌و واده‌یه‌بوو كه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری كردبوو، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌كی دابه‌شكردنی مووچه له سبه‌ینێ نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی هه‌فته ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو، كه هه‌موو سه‌ری مانگێك و به دیاریكراوی له پێنجی سه‌ره‌تای هه‌ر مانگێك، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام سبه‌ینێ كه 5ی شوباته، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی مووچەی فەرمانبەرانی خستووەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەت و ئامادەن بۆ دابەشکردنی مووچە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "چاوەڕوانی وەزیری دارایی دەکەین رۆژی دابەشکردنی مووچەمان بۆ دیاری بکات و ئەگەر پێنجشەممە دیاری نەکرێت، ئەوا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین".
بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی، یەکەم وەزارەت پێشمەرگە دەبێت، دواتر یەکەی حەفتا و هەشتا و پاشان موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ئەو موچەیەی دابەش دەکرێت موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووە و 12 مووچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.
AM:10:45:04/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 25160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت