دیارترین هه‌شت زانیاریی ناڕاست سه‌باره‌ت به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
دوای هه‌فته‌یه‌ك له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهان-ی چین، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد كه چه‌ندین هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه دیارترین هه‌شت زانیاریی ناڕاستی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كردوه كه ئه‌مانه‌ن:
1- خه‌ڵك له ووهان شه‌مشه‌مه كوێره ده‌خۆن
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچێكی چینی بڵاوكرایه‌وه كه شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كی كوڵاو ده‌خوات و ده‌وترا ئه‌وه هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، هه‌واڵه‌كه‌ش له سایتی ده‌یلی مه‌یڵ و روسیا توده‌ی بایه‌خێكی زۆری پێ درا، به‌ڵام وه‌ك گاردیان ده‌ڵێت مێژووی گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 و له شاری ووهان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه دورگه‌ی بالاوه نه‌ك ووهان.
ئه‌و كچه‌ی كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه ده‌ڵێت له‌و رۆژه‌وه‌ی ڤیدیۆكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.
2- پیلانگێڕییه‌كی رێكخراو
كه‌سێك به‌ناوی جۆردن ساسه‌ر كه یوتیوبه‌رێكی خاوه‌ن 100 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره، یه‌كێكه له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به پیلانگێڕیی ده‌وڵه‌تی قووڵ " QAnon " هه‌یه و پێی وایه كه ڤایرۆسه‌كه به ئه‌نقه‌ست بڵاوه‌ی پێكراوه و دروستكردنی دراوه به كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی Pirbright كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆپانیای Bill & Melinda Gates هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد كۆمپانیاكه ره‌تی بكاته‌وه و رایگه‌یاند كه كاری ئه‌وان كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه كۆرۆنایه‌ی تووشی په‌له‌وه‌ر و به‌راز ده‌بێت، نه‌ك مرۆڤ.
3- چه‌كێكی بایۆلۆجی
رۆژنامه‌ی The Washington Times ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه په‌یمانگه‌ی شاری ووهان بۆ زانستی بایۆلۆجی هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه و بۆ زانیارییه‌كانیشی پشتی به ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هه‌واڵگریی سوپای ئیسرائیل به‌ستبوو كه وتبووی ره‌نگه كۆرۆنا چه‌كێكی بایۆلۆجیی بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وترا كه كه‌نه‌دا به‌رپرسه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و ئه‌و وڵاته بۆ چینی گواستوه‌ته‌وه، به‌ڵان رۆژنامه‌ی Washington Post له‌زاری پسپۆڕێك به‌ناوی فیبین نارانج بڵاویكرده‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كۆرۆنا كرابێته چه‌كێكی بایۆلۆجی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره كرابێت، ئه‌وا به‌دڵنیایی چه‌كێكی كوشنده‌یه.
4- ته‌كنه‌لۆجیانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م G5، هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری ووهان یه‌كه‌م شار بوو كه تۆڕی نه‌وه‌ی پێنجه‌می تێدا بڵاوكرایه‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن هۆكاره‌كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌یه كه بووه‌ته‌هۆی لاوازكردنی توانای به‌رگریی له‌شی مرۆڤ، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش نییه.
5- چاره‌سه‌ر به رۆنی oregano
هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه ره‌تكرانه‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر كه‌سی تووشبوو، ئاوی سوێر یان رۆنی ئۆریگانۆ – oregano یان ڤیتامین C بخوات چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ناڕاست ده‌رچوون.
6- خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌یه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكه
یه‌كێك له چاره‌سه‌ره مه‌ترسیداره‌كان بۆ كۆرۆنا كه لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ بازاڕگه‌رمییان بۆ كردووه، ئه‌وه‌یه خه‌ڵك گیراوه‌یه‌كی تایبه‌ت بخواته‌وه كه ته‌واوكه‌ری خۆراكه و وتویانه بۆ هه‌موو جۆره ڤایرۆسێك باشه به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی ئایدز، به‌ڵام ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و راگه‌یاندوه كه ئه‌و گیراوه‌یه زۆر مه‌ترسیداره.
7- Red Bull ی چینی
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه به‌شی زانستی نه‌خۆشییه‌كان له ناوچه‌ی باراماتا له ئوسترالیا چه‌ندین ئاگاداریی بڵاوكردوه‌ته‌وه گوایه نابێت هاوڵاتیان برنجی ووچانگ و كێك و ماكرۆنه‌ی مای گۆرینگ و شیری Yakult و Red Bulی چینی بخۆن، دواتر ده‌ركه‌وت كه له ئوسترالیا به‌شێك نییه به‌ناوی زانستی نه‌خۆشییه‌كان و هیچ ئاگادارییه‌كی له‌وجۆره‌ش بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
8- تێكه‌ڵی چینییه‌كان مه‌بن
هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی ئیداره‌ی ولایه‌تی كوینزلاندی ته‌ندروستییه‌وه له ئه‌مریكا داوا له هاوڵاتیان كرا توخنی ناوچه‌ی بریسبان یان هه‌ر ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ون كه چینییه‌كان لێی نیشته‌جێن، دواتر ده‌نكان بیگ، په‌رله‌مانتاری ولایه‌ته‌كه له ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه ساخته‌یه و مه‌به‌ست لێی تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
PM:06:41:01/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 10840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت