نزیكترین وێنەی سەر رووبەڕووی خۆر بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-

تەلەسکۆپی هەتاوی ئینۆی (Inouye) بۆ یەکەم جار وێنەگەلێکی وردبینانەی لە ڕووبەری شەپۆلینی خۆر تۆمار کرد و لەو وێنانە پێکهاتەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پلاسمای ڕووبەری خۆر نیشان دەدەن.

تووماس ڕیمێل بەڕێوەبەری ئەو پڕۆژە تەلسکۆپییە ئاشكرایكرد كە ئەو وێنانە باڵاترین کوالیتی مومکین ‌یان لە ڕووبەری خۆر تۆمار کردووە و دەڵێت: ئەوی پێشتر بە خاڵێکی درەوشاوەمان دەزانی، ئێستا لەو وێنا دەرکەتووە کە پێکهاتەیەکی لە چەندین پێکهاتەی چکۆلەترە.

وێنەکان کە خاوەن ڕوونکاری وێنەیی ٣٠ هەزار کیلۆمەترییە، نیشان دەدا کە ئاستی ئەستێرە خاوەن خاڵگەلێک بە پێکهاتەی دەنکەداری وەک ناگێتی زێڕە و هەرکام لەو خاڵانە هێندەی وڵاتی فەڕەنسا دەبن.

هەروەها دەڵێت "تیریژگەلێک لە پلاسمای خۆر بە شەش هەزار پلەی سانتی‌گراد وەک خاڵگەلی درەوشاوە لە ناوەندی هەر دەنکەیەکدا دەبیندرێت. ئەو خاڵانە کانوونێکن بۆ بڵاوکردنەوەی گەرمای ناوخۆیی خۆر لە ڕوونەرەکانیدا و پلاسما پاش فێنک بوونەوە لە رێگەی کاناڵگەلێکی باریکی نێوان دەنکە تەنیشتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ژێر ڕووبەرەکان".

ئەو وردبینییە نوێیە یارمەتیی زانایان دەدات کە لە توێژینەوەکانیاندا باشتر بتوانن هەڵسوکەتی خۆر لێک دەنەوە و ڕەوتی چالاکییەکانی پێشبینی بکەن.

سەرچاوە- ئاژانسی میهر 


AM:09:01:31/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 5732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو