BBC: لە ماوەی چوار مانگدا لە عیراق 109 جار هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەک کراونەتە ئامانج



وێستگە نیوز- 
بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماوەی چوار مانگدا ئەو بنکە و ناوچانەی هێزەکانی ئەمریکای لە عیراق تێدان 109 جار بە مووشەک کراونەتە ئامانج. 

ڕاپۆرتێکی BBC لەبارەی هێزەکانی ئەمریکا و پرسی مانەوەیان لە عیراق و داهاتووی ئەو هێزانە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشە موشەکیانەی هێزەکانی ئەمریکای لە عیراق کردووەتە ئامانج گەیشتووەتە 109 هێرشی موشەکی. 

یەکێک لەو ناوچانەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکای تێدان ناوچەی سەوزی بەغدایە بە بنکەی یۆنیۆن 3 ناسراوەو لە یەکێک لەو کۆشکانەدایە کە بۆ سەردەمی سەدام دەگەڕێتەوە و لە داوی ڕووخانی رژێمی بەعسەوە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێبوون. 

لە بەشێکی دیکەی ناوچەی سەوز-ی بەغدا باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە کە گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا لە مانگی 10 وە تا ئێستا چەند موشەکێکی ئاراستە کراوە. 

بەپێی راپۆرتەکەی BBC لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردووەوەو تا ئێستا کە دەکاتە چوار مانگ، 109 جار ئەو بنکە و ناوچانەی هێزەکانی ئەمریکای لێ دەمێننەوە ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی بوونەتەوە. 
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات دەڵێت، " میلیشیا چەکدارەکانی کە ئێران پشتیوانیان دەکات لە پشت ئەو هێرشانەوەن". 

جێی ئاماژەیە یەکێکی تر لەو بنکانەی هێزەکانی ئەمریکای تێدا دەمێننەوەو ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بنکەی عەین ئەسەد بوو لە ئەنبار کە لە 8 ی ئەم مانگەدا چەند مووشەکێکی ئاراستەکرا و بە کاریگەری هێرشەکەش 34 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. 

هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە وەڵامی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا بوو کە لە 3 ی ئەم مانگەدا لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا لە بوردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکیدا کرایە ئامانج و کوژرا. 

بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی برینداری سەربازە ئەمریکیەکانەوە دەڵێن، " بەرکەوتنی سەربازەکان بەشێوەیەکی سوک بووە و تەنها تووشی شڵەقانی مێشک بوون". 


ش . ر 

 


PM:12:25:26/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو