عارف حیتۆ: زیاتر له 700 كرێكاری كهرتی تایبەت خانهنشین كراون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کرێکارانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی حکومی خانەنشین دەکرێن و تا ئێستاش زیاتر لە 700 کرێکار خانەنشین کراون.
د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووه، ھەر کرێکارێک رێنمایەکان بیگرێتەوە و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کردبێت و کاتی خانەنشینی ھاتبێت، ھاوشێوەی فەرمانبەرانی کەرتی حکومی خانەنشین دەکرێن.
وتیشی: "تەنیا ئەمساڵ 49 کرێکار خانەنشین کراون، ھاوکات تا ئێستاش 769 کەس لە ھەرێمی کوردستان خانەنشین کراون و مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن".
به وتهی ئهو بهرپرسهی وهزارهتی كار، ئەوانەی خۆیان زەمان کردووە و مانگانە پارە دەدەن، کاتێ تەمەنیان گەیشتە خانەنشینی بەپێی یاسای ژماره 39 ساڵی 1971 و یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2012 خانەنشین دەکرێن و ھەموو ماف و ئیمتیازاتێکیشیان دەبێت.
بەڕێوەبەری کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی دهشڵێت، "ھەر کرێکارێک لەھەر کەرتێک کار بکات، دەتوانێت خۆی خانەنشین بکات و مووچەشیان ھاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتە، ھەندێک کرێکار خانشینی زۆرە و ھەندێکیش کەمە ئەویش لەسەر ئەوە دەمینێتەوە کە لەسەر چەند زەمان کراون".
هــ. ر
AM:08:48:24/01/2020
ئهم بابهته 1904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت