هەولێر.. مەراسیمێک بۆ ساڵیادی کۆچی ماملێ سازکرا



وێستگە نیوز- 
لە شاری هەولێر مەراسیمێک بۆ ساڵیادی کۆچی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی مالی بەڕێوەچوو. 

لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣ ی ١ ی ٢٠٢٠  بەئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و خانەوادەی هونەرمەند و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا ڕێوڕەسمێکی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزنی کورد محەمەدی ماملێ لە ژێر ناونیشانی ((ماملێ دەنگێکی زیندووی هەموو سەردەمێک)) سازکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەسەرەتای ڕێورەسمەکەدا دوای پێشکەشکردنی وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ، لەلایەن هونەرمەند خەسرۆ ماملێ بەچەند گۆرانییەکی هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ یادەکە بەرز ڕاگیرا. 

 بەپێی راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا  لەلایەن هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بۆ گیانی ماملێ پێشکەش بە هونەرمەند خەسرۆ ماملێ کوڕی گەورەی هونەرمەند محەمەد ماملێ کرا.


PM:08:26:23/01/2020








ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت