بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی رابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەی ئاکھیسار سەر بە پارێزگای مانیسا رۆژئاوای تورکیای هەژاندووە و چەندین شاری گرتووەتەوە.


گوڕی بومەلەرزەکە 5.4 بووە و کاتژمێر 10:22 خولەک روویداوە، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە چەندین بینا و خانووی خەڵکی زیانیان پێگەشتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی باری بەپەلە و کارەسات-ی تورکیا (ئافاد) بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 10:22ی ئەمشەو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە شارۆچکەی ئاکھیساری ھەژاندووە.

ئەوەش ئاشکراکراوە کە بومەلەرزەکە بە قوڵای 6.98 کیلۆمەتر لە ژێر زەوەی روویداوە و لە شارەکانی ئیزمیر، ئایدن و دەنیزلی ھەستی پێکراوە.

هــ. ر


AM:09:24:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو